(توانا ئه‌مین) نووسه‌ر:
“مانگرتووان لە سەرووی هەموو پێناسەیەکەوەن”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
توانا ئه‌مین نووسه‌ر و رۆشنبیر سه‌ردانى خێوتى مانگرتووانى سلێمانى كردووه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى دواكه‌وتووه له‌سه‌ردانیكردنیان خۆى به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت.
توانا به 964ـى وت “خه‌جاڵه‌تم كه به‌هۆى نه‌خۆشییمه‌وه نه‌متوانى زووتر سه‌ردانى مانگرتووان بكه‌م، به‌ڵام هه‌میشه رۆحم له‌لایه‌ن بووه”.
پێیوایه مانگرتووه‌كان له‌سه‌رووى هه‌موو پێناسه‌یه‌كه‌وه‌ن و ناتوانن هه‌روا به ئاسانی پێناسه‌یان بۆ بكرێت “چونكه ماڵ و حاڵ ژیان منداڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و له‌جیاتى هه‌موومان هاتوون لێره هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن