هەروادێ و بەرز دەبێتەوە

عەیار 21 مسقاڵى 600 هەزارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

رۆژ بەڕۆژ نرخى زێڕ لە بازاڕەکان بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆش جارێکى دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.

بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2860 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 688 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 630 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 603 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 517 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە