دیمەنی گوندی ناوەندە لە بناری چیای هەڵگورد - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
حاجی ئۆمەران ساردترین شەوی بەڕێکرد
کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و سەرماکەی دەشکێنێت
964+
شۆڕش قادری
شەوی رابردوو حاجی ئۆمەران ساردترین و خانەقەین گەرمترین ناوچەکانی کوردستان بوون، ئەمڕۆ کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، ئاسمان بەگشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت ، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە زۆربەی ناوچەکان شەختە دروست دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوودا حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی کوردستان بووە بە 8- پلەی سیلیزی و خانەقینیش بە 4 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچە بووە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2- پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 13 پلەی سیلیزی