لە سلێمانییەوە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە پاس دەچنە هەولێر
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ژمارەیەک پاس لە سلێمانی کۆبوونەتەوە و هەموویان پڕن لە مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی و دەیانەویت بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بچنە شاری هەولێر.
ئەوان جگە لە داواکاراییەکانی خۆیان وەک پشتگیرییەکیش بۆ ئەو 13 مانگرتووەی کە ئەمڕۆ 13 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە دەڕۆن.
یەکێک لە مامۆستا ناڕازیەکان بۆ 964 وتی، ئەوان دەڕۆن هیوادارن رێگەیان پێبدەن بچەنە هەولێر و لەوێ ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن و داواکاراییەکانیان بگەیەنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی