دایەنگەیەکی منداڵان لە سلێمانی _ وێنە: 964
لە سلێمانی
دایەنگە و سەنتەرە حکومییەکانی چاودێری کەمئەندامان پشوویانە
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی یەکشەممە 9.2.2025، لە سەرجەم دایەنگە حکومییەکان و پەیمانگە و سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان پشووە، ناحکومییەکان کاتژمێرێک درەنگتر دەست بە دەوام دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی بڕیارەکەی دەرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەکەی کە 964 بینیوویەتی، بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی دامەزراوەکانی کەشناسی و ئەگەری سەرماوسۆڵە، بۆ سەلامەتی گیانی منداڵان و سودمەندان لە دایەنگە حکومیەکان و پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان پشوو ڕادەگەیەنێت.
لە تێبینییەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، دایەنگە ناحکومییەکان کاتژمێرێک درەنگتر لە رۆژانی ئاسایی دەوامیان دەست پێدەکات، ئەوەش بە گوێرەی هەمان بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانییە.