باڵەخانەی پەروەردەی سلێمانی دەردەکەوێت _ وێنە: 964
بەهۆی سەرماوە
سبەینێ لەسەرجەم قوتابخانەکانی سلێمانی پشووە
964+
توانا نەقی
سبەینێ بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لەسەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانی سنووری پەروەردەی سلێمانی پشووی فەرمیە.
ئەمشەو شەممە، پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە 9.2.2025 بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکان پشووە.
دەشڵێت، بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.