دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کەوتووەتە سەر پشت.وێنە.هاتوچۆی سۆران
لە سنووری رواندز
پیرە پاترۆڵێک کەوتە سەر پشت و شەش کەس بریندارن
964+
توانا نەقی
لە سەر رێگای رواندز بە رووداوێکی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلێ لە جۆری نیان پاترۆڵ کەوتە سەر پشت و شەش کەسیش بریندارن.
ئەمڕۆ شەممە، هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە لەسەر رێگای گوندی سەرانی سەربە قەزای رواندز.
دەشڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی نیسان پاترۆڵەکەوە شەش کەس بریندار بوون و داوا لە شۆفێران دەکەن کە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.