سەرۆک کۆماری لوبنان، سەرۆکی پەڕلەمان و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەردەکەون - وێنە: رۆیتەرز
ژمارەیەک لە ناوەکان یەکلاکراونەتەوە
لوبنان؛ هەنگاوی نا بۆ پێکهێنانی حکومەت کە 24 وەزیری هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ئەمڕۆ شەممە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی راگەیاند کە لە 24 وەزیر بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام پێکدەهێنرێ، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەک راوێژکاری چڕوپڕ.
سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان بڕیارێکی واژۆکرد بۆ قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی نەجیب میکاتی سەرۆک وەزیران، هەروەها فەرمانێکی راسپێردراوی بۆ نەواف سەلام دەرچوواند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەگەڵیدا فەرمانێکی واژۆکرد بۆ پێکهێنانی حکومەتیێک کە لە 24 وەزیر پێک بێت”.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان رایگەیاندووە، نەواف سەلام بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتیی لوبنان بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی نوێ و یاسین جابر وەک وەزیری دارایی و یوسف راجی وەک وەزیری دەرەوە و کۆچبەران و ئەحمەد حەجار وەک وەزیری ناوخۆ و شارەوانیەکان دەستنیشان کراون.
نەواف سەلام، لە وتاری راسپاردنی وتی، کار دەکەن بۆ بناغەکردنەوەی ژێرخانی لوبنان و دەیانەوێت ئیسرائیل لە باکووری وڵاتەکە بچێتە دەرەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانیان دەستپێدەکەن بۆ دووبارە پەیداکردنەوەی متمانەی لوبنان، لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
دوای دانوستانەکان کە زیاتر لە سێ هەفتەی خایاند، وا حکومەت پێکدەهێنرێ، بە بەشداری پارتە سیاسییەکانی لوبنان، کە پۆستە حکومییەکان بەپێی سیستەمێک دابەش دەکرێن رەچاوی پێکهاتەیی دەکرێ، کە لە چەند رۆژی رابردوو دۆخێکی چەقبەستوو هەبوو، سەبارەت بە وەزیرە شیعەکان، کە لەلایەن حزبوڵاوە دیاری دەکرێن.