رێژەی سەوزایی لە 120 مەتری زیاد كرا

هەڵمەتێكی گەورەی دارچاندن لە هەولێر بەڕێوەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی پلانی ساڵ زۆرترین گوڵ و نەمام دەڕوێنێت رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر زیاد دەکات، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانیش ئاشكرای كرد هەڵمەتێكی گەورە لە 14ی ئادار دەستپێدەكەن.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، زیاتر لە 90 نەمامیان لە جۆری داری سەرووی زیوی لە بەشێکی دیکەی شەقامی120 مەتری چاند، بە دیاریكراوی لە پردی شەقامی کەرکوک بە ئاراستەی شەقامی کۆیە، لە نێوان گەڕەکەكانی رۆشنبیری، فەرمانبەران، شاری مامۆستایان و زانکۆ.

وتیشی، ئەو پارچەیەی دارەكانی لێچێنراوە، پێویستی بە جوانكاری هەبوو، داری كەم بوو، بۆیە جوانكاریمان بۆ كرد.

رێبین ئەحمەد ئاشكرای كرد، هەڵمەتی گەورەی دارچاندن لەم ساڵدا، لە رۆژی 14ی ئادار دەستپێدەكەن و تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامی دەبێت بۆ تەواوی شەقامە گشتی و دوورگە ناوەندییەکان لە هەولێری پایتەخت.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار ...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند