لە گەڕەکێکى ناحیەى رزگارى

قیرەکە بەرگەى مانگێکى نەگرت و تێکچوو

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

قیرەکەى گەڕەکى راپەڕینى ناحیەى رزگارى، تەنیا 20 رۆژ خۆى گرت و بەرگەى زیاترى نەگرت و تێکچوو، شارەوانیش دەڵێت،”کۆمپانیاکەمان ئاگادار کردووەتەوە”.

لە 16.1.2025، قیرەتاوى گەڕەکى راپەڕینى ناحیەى رزگارى کراوە کە درێژییەکەى کیلۆمەترێک دەبێت.

ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاری بە 964ـى وت،”دوێنێ هەینى ئاگادار کراوینەتەوە لە تێکچونی شەقامەکە، بەڵام دەوام نەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکەمان ئاگادارکردۆتەوە”.

تێکچوونى قیرەکە رۆژچوونە، بە وتەى سەرۆکى شارەوانی، ئەو جێگایەی زەوییەکەی رۆچووە تەنیشتی مەنھۆڵە، پێدەچێت باش نەکوترابێتەوە، بۆیە دەبێت ئەو جێگایەی بکوترێتەوە و کۆنکرێت بکرێت، دوای ئەوە قیرتاوبکرێتەوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دەچێتە شوێنەکە و چاکى دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بە درێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر رێگای چەند گوندێکی گەر...

بە درێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر رێگای چەند گوندێکی گەرمیان قیر دەکرێت