بزنێک لە چیاى گەلى عەلى بەگ گیرى خواردووە

ژیانى خۆى خستە مەترسییەوە، بەڵام هەوڵەکەى شکستى هێنا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە چیاى گەلى عەلى بەگ، بزنێک لە شوێنێک گیرى خواردبوو، کارمەندانى بەرگرى شارستانى بەهانایەوە چوون، بەڵام شتەکە پێچەوانە بووەوە و بزنەکە کەوتە خوارەوە و مردار بووەوە.

کەمێک لەمەوبەر، تیمێکى بەرگرى شارستانى سۆران بۆ رزگارکردنى بزنێک دەچنە چیاى گەلى عەلى بەگ، بەڵام لە کاتى سەرکەوتنەوەیان بزنەکە خۆى هەڵدەدات و مردار دەبێتەوە,

ئاکام غىەفور، پەیامنێرى 964 لە خەلیفان لەو کاتەدا لە شوێنى رووداوەکە ئامادەبووە و ڤیدیۆى ساتى دابەزینى کارمەندەکەى بەرگرى شارستانى کردووە.

وەک باسى دەکات، لە کاتى چوونەخوارەوەى کارمەندێکى بەرگرى شارستانى دەستى بریندار دەبێت، دواتریش لە کاتى هەوڵدان بۆ رزگارکردنى بزنەکە، بزنەکەى خۆى فڕێدەدات و مردار دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک ئاژەڵدار: نەمان بینیوە مەڕ و بزن نزای باران با...

ژمارەیەک ئاژەڵدار: نەمان بینیوە مەڕ و بزن نزای باران بارین بکەن