"ئێمە پارێزەری ئێوەین"

مانگرتووانی سلێمانی دوای سەردانی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق مانگرتن ناشکێنن

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای سەردانی لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆلای مانگرتووانی سلێمانی، نوێنەری مانگرتووان دەڵێت، مانگرتنەکە ناشکێنن و بەردەوام دەبن.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتووان بە 964ـی وت، “ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەکو لیژنەیەکی پەرلەمانی هاتوون و لەگەڵ مانگرتووان کۆبوونەوە و بڕیارە داخوازی و یاداشتەکانی مانگرتووان بگەیەننە پەرلەمانی عێراق”.

وتیشی، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە مانگرتووانیان وتووە، ئێمە پارێزەری ئێوەین لە پەرلەمان بۆ ئەم کەیسە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر