لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دیالە حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
لە سنوری دیالە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای دیالە، حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای نێوان دیالە – بەغدا لە قەزای خاڵس، بارهەڵگرێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کێشاوە کە خێزانێکی حەوت کەسی تێدابووە و لە رووداوەکەدا هەر حەوت کەسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەقسەی سەرچاوەکە، تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی دیالە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
بەرەبەیانی دوێنی پێنجشەممە 6.2.2025 لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی بارهەڵگرێکی ئێرانی خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشا کە یەکێکیان هی وریا حەمەکەریم پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ئەوەی دیکەشیان هی ئارام فەتاح یاریزانی لەشجوانی و پاڵەوانی عێراق بوو، لە رووداوەکەدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا، هەر ئەمڕۆش لەسەر رێگای نێوان سلێمانی – قەرەداغ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شەش هاوڵاتی برینداربوو.