دیمەنی ئەو خانووە زیادەڕۆییەی کە لەسەر موڵکی گشتی بەشێوەی نایاسایی لە گوندێکی ناحیەی سیتەک دروستکرابوو وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سیتەک
خانووییەکی زیادەڕۆی لەسەر موڵکی گشتی دروستکرد و دەستگیرکرا
964+
ژێوار خدر
لە گوندێکی ناحیەی سیتەک هاوڵاتییەک بە شێویەکی نایاسایی خانوویەکی زیادەڕۆی دروستکرد و لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلیمانی ئەمڕۆ هەینی 7.2.2025 رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە کە کەسێک لە گوندی گورگەدەری ناحیەی سیتەک لەسەر موڵکی گشتی خانوویەکی بەشێوەی نایاسایی و زیادەڕۆیی دروستکردووە، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک چوونەتە گوندەکە هاوڵاتییەکەیان دەستگیرکردووە.
دەشڵێت، دواى راگرتنى کارەکەی پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکارى یاسایی .