"ئێستاش ورمان بەرزە"
رەنگ و رووى مانگرتوویەک لە نێوان 10 رۆژدا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
شنە عەلى کە یەکێکە لە مانگرتووان لە سلێمانی، لە ماوەى 10 رۆژدا رووخسارى بە تەواوى گۆڕاوە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت، ورەى بەرزە و تا وەڵامى فەرمى وەرنەگرن، مانگرتن ناشکێنن.
رۆژى سێشەممە 28.1.2025 مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە سلێمانی گردبوونەوە و بڕیاریاندا مان بگرن.
ئەو رۆژە شنە عەلی مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت،”ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان خێوەت هەڵدەدەن و مان دەگرن تا وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە”.
فەرمانبەران و مامۆستایان لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان خێوەت هەڵدەدەن
ئەمڕۆ 6.2.2025، دواى بەردەوامبوونیان لە مانگرتن بۆ ماوەى 10 رۆژ، شنە عەلى کە شەکەتى لە رووخسارى بەدى دەکرێت، قسەى بۆ 964 کردەوە و وتى،”تەندروستیم باشە، هەتا تیمەکانى تەندروستیش هاوکارمانبن باش دەبین”.
وەکخۆى دەڵێت، تا وەڵامى داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، مانگرتن ناشکێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح