دیمەنی سەردانی ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن بۆ لای رووداوی هاتوچۆکە _ وێنەکە لە سۆشیال میدیا وەرگیراوە
قسەی ئەنجومەنی جوتیارانە
“ئەو بارهەڵگرەی میدیاکار و هاوڵاتییەکەی کوشت تەماتەی قاچاغی پێ بوو”
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن و ژمارەیەک جوتیاری ناوچەکانی دیکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە عەلوەی سلێمانی ئەنجامیاندا باس لەوە دەکەن، ئەو بارهەڵگرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی میدیاکار وریا حەمەکەریم و هاوڵاتیەکی دیکە، بارە تەماتەی قاچاغی پێ بووە.
ئەوان نکۆڵی ناکەن لەوەی کە بارەکە قاچاغە، گومان دەکرێ لە دەروازەی پەروێزخان هاتبێتە ناو هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە لە 26.1.2025 لە خاڵە سنوورییەکانەوە، ئەوەش بەهۆی پێگەیشتنی تەماتە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
بهیانى ئهمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025، بارههڵگرێكى پڕ له تهماته خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلدا، کە میدیاکار وریا حەمەکەریم بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتییەک دابەزی بوو و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا، دواى روووداوهكه زانیاریى گرنگ لهسهر ئهوه ئاشكرابوو كه ئهو بارههڵگرهى پڕى بووه له تهماتهی قاچاغ.
بەختیار قادر، ئەندامی رێکخراوی جوتیارانی کوردستان و ئەنجومەنی جوتیارانی قەزای پێنجوێن وتی، وەزارەتی کشتوکاڵ، قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتەی کردووە لەسەر داوای ئێمە، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ ساغبکرێتەوەو جوتیاران سودمەندبن، بەڵام هەندێکجار بەشێوەی نایاساییو بەڕێگەی قاچاخ تەماتە هاوردە دەکرێت.
بە قسەی ئەو ئەنجومەنی جوتیاران، ئەو بەرهەمانەی بەقاچاخ هاوردەدەکرێن، بەفلتەری هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی تێپەڕنابن و نازانرێت کوالێتیان لەچ ئاستێکدایە، بۆیه وتی، “بهدڵنیاییهوه دهیڵێین، بهداخهوه ئهو بارههڵگره بارهكهى قاچاخ بوو”.