لە 24 کاتژمێری رابردوو

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا، زۆرترین بڕى بارانبارین لە سیدەكان باریوە کە بڕەکەی 23 ملیمەتر بووە، بە پێچەوانەوە لە كەركوك و هەڵەبجە هیچ بڕێك نەباریووە.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، بڕی بارانی بارینی 24 کاتژمێری رابردوو تا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ی داتا کردووە.

ئامارەکە دەریدەخات، زۆرترین بڕى بارانبارین لە سیدەكان بووە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە بڕى 23 ملیمەتر، لە هیچ یەک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە هیچ بڕە بارانێک لەو ماوەیەدا نەباریوە.

+964صورة من منصة (شبكة):