سلێمانی
بەفربەفرێکی زۆر لە گۆیژە تێکردووە و داروبەردی سپی پۆش کردووە
964+
توانا نەقی
ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە لە سلێمانی بەفرێکی باشیشی لەگەڵدایە و داروبەردی گۆیژەی سپی پۆش کردووە.
پەیامنێری 964 چووەتە گۆیژە و بەفرێکی زۆر دەبارێت و هۆشداری دەدرێت لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.
هاوڵاتیانیش لەگەڵ بارینی بەفرەکە روویان کردووەتە گۆیژە و کاتی خۆش لەناو ئەو بەفرە بەسەردەبەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی