پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
وەزارەتی دارایی:
سێشەممەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەستیپێکردووە و وەزارەتی دارایش دەڵێت ،رۆژی سێشەممەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست موچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 11.2.2025 موچەی مانگی کانونی دووەم بەسەر مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و موچەکانیان پێدەدرێت.
بە پێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە لە رۆژی 5.2.2025 دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت رۆژی 10.2.2025 کۆتا رۆژی دابەشکردنی موچەیە.