دیمه‌نێكی به‌شێك له حهوزهماسیهكان... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رۆژانه‌ى ته‌قته‌ق.
"یان پابه‌ندى بڕیاره‌كان یاخود بڕینى كاره‌باكه‌یان"
حه‌وزه ماسییه نایاساییه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى شوان رێكده‌خرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى شوان، چەند بڕیارێکى بۆ رێكخستنه‌وه و به‌یاساییكردنى حەوزە ماسیەکانی سنووره‌كه‌ی دەرکردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، له‌و ماوه‌یه‌ى بۆیان دیاریكراوه پێویسته پابه‌ندى بڕیار و رێنماییه‌كان بن، ده‌نا كاره‌باكانیان ده‌بڕن.
له بڕیارانه‌ى بۆ حه‌وزه‌كان دراوه، پێویسته له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا پێوه‌ری كاره‌با ببه‌ستن و مۆڵه‌تى پێدانى كاره‌باش وه‌ربگرن و لە کاتی هاتنەوەی پسولەی کارەباش پێویسته لە ماوەى 15 رۆژدا پارەکەی بدرێت.
به‌هجه‌ت واحید، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شوان به 964ـى راگه‌یاند، زیاتر له 500 حه‌وزى ماسی له سنووره‌كه‌یان هه‌یه هه‌موویان به‌شێوه‌ى نایاسایی دروستكراون و بێ مۆڵه‌تیش كاره‌بایان راكێشاوه و ده‌یانه‌وێت كاره‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه.
وتیشی “بەستانی پێوەری کارەبا مانای ئەوە نیە مۆڵەتی دەرهێنانی حەوزی ماسی هەبێت، بۆیە پێویسته مۆڵەتی دەرهێنانی حەوزی ماسیشیان هەبێت”.
ئەگەر مۆڵەتی دەرهێنانی حەوزی ماسی نەبێت تا ماوەی شەش مانگ مۆڵەتی ده‌درێتێ تا مۆڵەتی حەوز دروستکردن دەربکات ئەگەر نا لە دوای شەش مانگدا ئەوە راستەوخۆ کارەبایان دەبڕدرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كاره‌بایه‌ى ئه‌وان به‌بێ مۆڵه‌ت به‌كاری ده‌هێنن له‌بڕه كاره‌باى ئه‌و ماڵانه كه‌مده‌كاته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته سنوورى ئه‌م حه‌وزانه له قه‌ره‌ناو، سماقه، جگیله و په‌نه‌ك.
ناحیه‌ى شوان له‌رووى ئیدارى و جوگرافییه‌وه سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووكه، به‌ڵام له رووى ئه‌منییه‌وه سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ و پارێزگاى سلێمانییه.