بەهۆی بەفرەوە داخراوە

خۆتان لە رێگای زینی وەرتێ مەدەن

ئاکام غەفور-سۆران

بەهۆی بەفر بارینەوە جارێکی تر رێگای زینی وەرتێ داخرا و ئەگەر زنجیرت پێ نییە و سەیارەکەت دەبڵ ئەکسل نیە خۆت لەم رێگایە مەدە.

هەژار حاجی سەرۆکی شارەوانی ناحیەی وەرتێ بۆ 964 وتی، بەهۆی بەفر بارینەوە رێگای زینی وەرتێ داخراوە، لە ئێستا شۆفێران ناتوانن بەکاری بێنن، لە لۆفەکانی زینی وەرتێ لە دوێنێ شەوەوە بەفر بارین بەردەوامە و بەفرێکی باشی لێ باریوە.

وتیشی، رێگاکە داخراوە و تاوەکو تیمەکانی رێگاوبانی سۆران، بەفری رێگاکە رانەماڵن کەڵکی هاتوچۆی نییە، تەنها تاک تاکە ئۆتۆمبێلی دەبل ئەکسل دەردەچێت ئەویش وەک پێویست نییە و رێگاکە بۆ ئەوانیش گرفتی هەیە.

زینی وەرتێ، رێگایەکی تاک ساید و پڕ لە لۆفە و هەوراز و نشێوە، ئیدارەی سۆران و راپەڕین بە یەکەوە دەبەستێتەوە، هەر جارێ بەفر ببارێت لەم سنوورە رێگاکەی دادەخات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی