بە رووداوی هاتوچۆ
میدیاکارێکی دیاری NRT گیانی لەدەست دا
964+
توانا نەقی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای عەربەت سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان رۆژنامەنوسێکی دیاری کوردستانە.
لە رووداوەکەدا رۆژنامەنوسی دیار وریا حەمە کەریم میدایاکار لە کەناڵی NRT گیانی لەدەستداوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیمانێری 964 رووداوەکە کاتژمێر 5:30 خولەک بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە و ئۆتۆمبێلێک پەکی کەوتووە لەسەر رێگای عەربەت وریا لایداوە یارمەتی بدات بارهەڵگرێک خۆکردووە بە ناویانا و هەردوکایان گیانیان لەدەستداوە.