حکومەت ئاگادار دەکەنەوە لە دۆخیان

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی مانگرتووانی کرد

دیلان محەمەد – سلێمانی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی خێمەی مانگرتووانیان کرد لە سلێمانی و بەنیازن راپۆرتێک لەسەر دۆخی مانگرتووان ئامادە بکەن و بیدەن بە حکومەت.

مونا یاقوب، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە 964ـی وت، مانگرتووەکان لە دەموچاویان دیارە کە ئیتر توانایان نەماوە، لە ژیانی خۆشیان دەترسن.

وتیشی، “وەک خۆمان دەبینە نوێنەر و داکۆکیکار بۆ گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانی مانگرتووان بۆ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر