چەند سەربازێکی سوپای عێراق دەردەکەون - وێنە: ئاژانسەکان
"لە شەڕی تیرۆرداین"
سەرۆکی عێراق داوای لە ناتۆ كرد توانای هێزە عێراقییەكان بەرزبكاتەوە
ئەحمەد مستەفا
سەرۆكی عێراق، بە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆی وت، توانیوویانە پاشماوەکانی رێکخراوی چەکداری داعش لە عێراق لەناوببەن و داوای كرد، ناتۆ، ئاسۆ هاریکاری فراوان بکات بۆ توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و مارک روتە، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە بەغدا یەکیان بینی، بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە 964 بینوویەتی، کەیسی هاریکاری دوو قۆڵی، بۆ راوێژ و بەشداریکردن لەبنیاتنانەوە و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کراوە.
سەرۆک عێراق وتوویەتی، عێراق دۆخە سەختەکانی جەنگی تیرۆری تێپەڕاند و هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەکدارانی داعش و پاشماوەکانیان لەناوببەن، ئێستاش ئامادەیی و توانای رووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەکانیان هەیە و ئەمڕۆ عێراق سەقامگیری ئەمنی و ئابووری بەخۆوە دەبینێت.
هەروەها، مارک روتە، دووپاتی پەرۆشی نوێنەرایەتی ناتۆی کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری دوو قۆڵی لەبواری مەشق و راوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری بەشێوەیەک کەتوانای هێزە چەکدارەکانی عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە بەرز بکاتەوە، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری ناتۆ؛