خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى كار و چالاكییه‌كانن
ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى شارى فێربوون پێنجوێن ده‌خاته لیستى شاره فێربووه‌كانى جیهان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى دوو ساڵ كارى به‌رده‌وام، پڕۆژه‌ى شارى فێربوون له پێنجوێن فۆڕمی ره‌زامه‌ندى پڕده‌كاته‌وه كه بخرێته لیستى ئه‌و شارانه‌ى كه رێكخراوى یونیسكۆ بۆ شارى فێربوون كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى كار و چالاكییه‌كانیانن كه له‌و ماوه‌یه‌دا كردوویانه.
پڕۆژه‌ى شارى فێربوون، رێكخراوى یونیسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا 200 شار له 62 وڵات به‌شدارییان تێداكردووه و پێنجوێنیش یه‌كه‌م قەزای عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداره و ماوه‌ى دوو ساڵه به‌كار و چالاكییه‌كانى رێنمایی و مه‌رجه‌كانى ئه‌م رێكخراوه جێبه‌جێ ده‌كات.
زانا ره‌حمان، قایمقامى پێشووى پێنجوێن و سه‌رپه‌رشتیاری ئێستاى پڕۆژه‌كه، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ فۆڕمى قه‌بوڵكردن له‌و رێكخراوه پڕده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى كۆتایی وه‌ربگرن.
وتیشی “له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا چه‌ندین كار و چالاكیی جۆراوجۆمان ئه‌نجامداوه و ته‌واویان له راپۆرتێكدا كۆده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ قۆڕمه‌كه پێشكه‌شی یونیسكۆى ده‌كه‌ین”.
ئێستاش شاندێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى وڵاتى سعودیه‌یان كردووه كه به‌شێك له دیداره‌كانیان تایبه‌ته به پڕۆژه‌ى شارى
فێربوون، پێشتریش له 2.12.2024 شاندێكى پڕۆژه‌كه به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى یونیسكۆیان لە شاری جوبەیلی شانشینی سعودیە كردبوو.