سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامێرەكانی پێشانگەی تەندروستی تاقیكردەوە
ئەمڕۆ لە هەولێر كرایەوە
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامێرەكانی پێشانگەی تەندروستی تاقیكردەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تەندروستی كرایەوە و سەرۆكی حكومەتیش ئامادەی بوو، ئامێرەكانیشی تاقیكردەوە.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی MEDICلە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان، ئەمڕۆ چوارشەممە كرایەوە و یەكەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی خۆی پێشانگەكەی كردەوە و بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە، هەروەها هەندێك لە ئامێرەكانی تاقیكردەوە.
پەیامنێری 964 لە پێشانگەكە ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەدا، 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریان تێدا کردووە و پێشانگەكە تا هەشتی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئەوەی خستەڕوو، كە لە پێشانگەكەدا ئامێر و پێداویستی و كەلوپەلی بوارە جیاجیاكانی تەندروستی نمایش كراوە و هەندێك كەلوپەلی نوێ و تازەی بواری نەشتەرگەری و نەخۆشخانەكان لە پێشانگەكە نمایش كراوە.