بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی موچە

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر موچە و هەمواری بودجە کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەسەر بابەتەکانی موچە و بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و “لە بڕگەی یەکەمی كۆبوونەوەكەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و مووچە تاووتوێ دەكرێت”.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئەمانەن:

1- رێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی.
2- پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.
3- پەسەندکردنی ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی.
4- پابەندبوون بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان.
5- بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی موچە و تەرازووی پێداچوونەوە.

لە بڕگەی دووەمدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەكات لە پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

لە بڕگەی سێیەمدا رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەكرێت.

شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر موچە گەیشتنە رێککەو...

شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر موچە گەیشتنە رێککەوتن