لاى راستى وێنه‌ى پێشووى تاڤگه‌كه و لای چه‌پیش وێنه‌ى دوێنێى تاڤگه‌ى بێخاڵ... گرافیك: 964+
خه‌ریكه جوانییه‌كه‌شى نامێنێت
وا بڕوات كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى بێخاڵ هاوینێكی سه‌خت بۆ سۆران دروست ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
ئاوى تاڤگه‌ى بێخاڵ له سنوورى رواندز به جۆرێك كه‌مى كردووه، هه‌م جوانییه‌كه‌ى وه‌ك جاران نه‌ماوه و هه‌میش مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوبه‌شانى ئاو له سۆران دروستكردووه كه ئه‌گه‌ر وا به‌رده‌وام بێت هاوینێكی سه‌خت له بێئاوى به‌ڕێده‌كه‌ن.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه تاڤگه‌كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ئاوى كه‌م كردووه، بۆ سۆرانیش سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یه.
یوسف ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ئیداره‌ى سۆران، ئه‌و مه‌ترسییه‌ى بۆ 964 دووپاتكرده‌وه كه كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ى كێشه‌و گرفتى زۆر بۆ هاوبه‌شانیان دروست ده‌كات.
وتیشی “له ئێستادا پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ له كاتژمێرێكدا هه‌زار و 600 موكه‌عه‌ب ئاو به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌به‌رهه‌مهێنان كه‌مببێته‌وه مه‌ترسی دروستده‌كات”.
پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ له دوو رێگاوه بۆ سۆران راكێشراوه، یه‌كه‌میان له زارگه‌ڵیی و دووه‌نیشیان به رواندزه‌وه تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته سه‌نته‌رى سۆران.