بەکارهێنانی تیشکی گاما لە خواردن _ وێنە: Science Photo Library
قسەی پزیشکێکی پسپۆڕە
تیشک هۆکارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ترشی ناوکی ناوخانە
964+
ئەحمەد مستەفا
تیشکی ئایۆنی وەک پارێزەر، لە پیشەسازی خۆراک لەنێویشیاندا گۆشت و شیر و بەرهەمەکانیان بەکاردێت، بەکارهێنانی ئەم تیشکانەش بۆ رێگرتنە لەگەشەی مایکرۆب و تێکچوونی خۆراک، هەروەک مانەوەیەتی بۆ ماوەیەکی زیاتر لەبازاڕەکاندا.
ئەوانیش:
تیشکی گاما
تیشکی x
شەپۆلی ئەلیکترۆنی
دکتۆر شاڵاو عارف، پسپۆڕی گۆشت و خۆراک لەبارەی بەکارهێنانی ئەو تیشکانە بە 964ی وت، وەک ماددەی پارێزەر بەڕێژەیەکی بەرز لە خۆراکدا هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ لەکاتی خواردنی، کە گرنگترینی هۆکارن بۆ هەڵوەشاندنی ترشی ناوکی ناو خانە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەو پزیشکە، بەوەش بازدان روو دەدات، کە دەشێت هۆکارێک بێت بۆ دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی و تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە، یاخود دەبێتە هۆی شێواندنی سیفاتی بۆماوەیی کەسەکە و مرۆڤێکی شێواوی لێ دروست دەبێت کە وەچە بۆ وەچەی دەگوازێتەوە.
ناوک
هەموو خانە ناووک ڕاستەقینەکان ئەندامۆچکەیان تێدایە، کە بە هەمان پەردەی بنەڕەتی دەوردراون، ئەوانیش بە ناووک دەست پێ دەکەن. ناووک ئەندامۆچکەیەکی قەبارە گەورەی ناو خانەیە، ناووک ڕاستەقینەکان کە ترشی (DNA) یان ماددەی بۆماوەییان تێدایە. ترشی (DNA) هەڵگری بۆماوە زانیاری بەرهەم هێنانی پڕۆتینە ماددەی ناو خانەیە، پڕۆتینەکانیش (ئەنزیمەکان) دەست دەگرن بەسەر ئەو کارلێکە کیمیایانەی کە لە ناو خانەدا ڕوودەدات، هەروەها پاڵپشتی پێکهاتنی خانە و شانەکان دەکات.