هەواڵەکان

مانگرتن هەشت رۆژە بەردەوامە و ئەمریکاش داوای لێپرسینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات

964+

ژووری هەواڵ

مانگرتنەکەی سلێمانی وا هەشتەم رۆژی تێدەپەڕێنێت، لە دوو خێمەشەوە کردیان بە سێ خێمە و جێی خۆیان قایمتر کرد، سەرما و نەخواردن خەریکە بڕستیان لێ دەبڕێت ئەمڕۆش دوو کەسی دیکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێناچێت هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بە ئاسانی بەسەر بكەرانیدا تێپەڕێت و ئەوەتا باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هاته‌ده‌نگ و داواى له‌ حكومه‌تی عێراق كردووە، لێپرسینه‌وه‌ له‌ تاوانبارانی ئه‌و هێرشه‌ بكات.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە و ئامارەكان لە كوردستان بە گشتی روو لە هەڵكشانن، بەڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر دەڵێت، بەراورد بە ساڵی 2023، رێژەی تووشبووان لە 2024 كەمتر بوو.

لە سلێمانی کەسێک ویستی یاری سکوید گەیم ئەنجام بداتەوە، بەڵام ئاسایش پێیزانی و دەستگیریکرد، بە تۆمەتی ئەوەی ”بانگەشەی بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی کردووەو بێمۆڵەت خەڵکی کۆکردووەتەوەو پارەی وەرگرتووە”.