شەقامە ناوخۆییەكانی توڕەق قیرتاو دەكرێن
هەولێر
شەقامە ناوخۆییەكانی توڕەق قیرتاو دەكرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قیرتاوکردنی شەقامه ناوخۆیێەکانی هەشتی توڕەق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی بە 964ی وت، به بڕی 186 ملیۆن و 631 هەزار دینار پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی هەشتی توڕەق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
“پڕۆژەکە پێکدێت لە کاری دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام بە رووبەری (8000)م٢، كە لەسەر داهاتی پارێزگای هەولێر دەبێت و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت”، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو كۆڵانەی قیر دەكرێن حەوت كۆڵانن.
توڕەق گوندێكە لە رۆژئاوای شاری هەولێر، بەڵام ئێستا وەك گەڕەكێكی لێهاتووە و تێكەڵی شار بووە و دەكەوێتە نزیك شەقامی 120 مەتری.