شێرپەنجەی مەمک زۆرترینە

نەخۆشخانەی نانەکەلی: ساڵی رابردوو 1100 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

964+

ژووری هەواڵ

لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند لە ساڵی 2024ـدا هەزار و 800 فایل بۆ نەخۆشان کراوەتەوە و لەو ژمارەیە هەزار و 100 کەسیان نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەبووە و لەو ژمارەیەش کەمتر لە 900 کەسیان خەڵکی شاری هەولێر بوون و ئەوانی دیکە خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکە بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.2.2025، لە کۆنفرانسێکی رۆژناوانیدا هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئەوەی خستەڕوو، ساڵی 2024، بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر کەمبووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەساڵی 2024ـدا بە پلەی یەکەم نەخۆشخانی شێرپەنجەی مەمک زۆرترین بووە واتە یەک لەسەر چواری نەخۆشانی شێرپەنجە ئەوان بوون، دواتر شێرپەنجەی قۆڵۆن، سییەکان، پێست و پڕۆستات دێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی رابردوو 750 هەزار پشکنینی تاقیگەیی کراوە سێ هەزار پشکنینی مۆخی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن و سەدان پشکنینی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامدراوە.

نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان لە کەربەلا چارەسەر وەردەگ...

نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان لە کەربەلا چارەسەر وەردەگرن