خەڵک بە تامەزرۆوە چاوەڕێن

سبەینێ خۆتان ئامادە بکەن بەفر و باران دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بێبارانى واى کرد، خەڵکى زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بچنە دەشت و دەر و نوێژە بارانە ئەنجام بدەن و دەستى نزا بەرەو ئاسمان بەرز بکەنەوە، بەڵام بارانبارین هەر دواکەوت و بەپێى کەشناسیش سبەینێ دەبارێت.

کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە، بەو پێیەش ئەمڕۆ هاوشێوەى رۆژانى رابردوو بەبێ بارانبارین بەڕێ دەکرێت.

وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، سبەینێ چوارشەممە رۆژێکى جیاواز دەبێت، بەیانى تا دوانیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دواى ئەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و ئێوارەکەى ئاسمان دەبێت بە هەورى تەواو و بارانبارین دەستپێدەکات.

روونیشى کردووەتەوە، کاریگەرى شەپۆلەکە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران دەبێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر بارین دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە :

هەولێر : 19پلەى سیلیزى

سلێمانی : 17پلەى سیلیزى

دهۆک : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

لە کۆتاییدا شەپۆلی باران و بەفرەکە وا دەگات

لە کۆتاییدا شەپۆلی باران و بەفرەکە وا دەگات