لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا
دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا، دوو سەربازی عێراقی گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
ئیحسان عەباس بەرپرسی هاتوچۆی رێگا دەرەکییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “لە نزیک ناوچەی ئینجانەی باشووری خورماتوو کە دەکەوێتە سەر رێگای گشتی کەرکوک – بەغدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەلیکە بەهۆی خێرایی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە کە سەرجەم سەرنشینەکانی سەربازی سوپای عێراق بوون”.
‘لە رووداوەکەدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون”، ئیحسان عەباس وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەربازانە بەرەو دەوام رۆیشتوون و پێش گەیشتنیان بە شوێنەکەیان، تووشی ئەو رووداوە بوون، سەرجەم قوربانییەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری