سنووری سلێمانی

دوو راوچی و داربڕێك دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ناحیەی پیرەمەگرون دوو كەس بە تۆمەتی راوکردن و لە بنگردیش كەسێكی دیكە بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر كران، پەڕاوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ كرایەوە.

پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بۆ رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ئاژەڵە كێوییەكان، لە سنوورى پیرەمەگرون دوو راوچى دەستگیرکران، ئەمەش دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون بۆ سنووری گوندی باخ چوون و توانیان دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر بکەن.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، جگە لە دوو كەسەكە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دوو چەكی تاپڕ، هەروەها دوو فیشەكی تاپڕ و لایتێكدا گرتووە، كە بۆ راوكردن بەكاردێن.

هەر لەو چوارچێوەی پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لە داربڕینەوە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بنگرد لە سنوورى گوندى پەڵکۆ هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتى داربڕین دەستگیر كرد و نزیكەی 36 داربەڕووشیان دەستبەسەردا گرت، كە بڕابوونەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، بۆ هەردوو كەیسەكە پەڕاوی لێكۆڵێنەوە كراوەتەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر.

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران