"گومان دەکرێت پارچەی درۆن یان موشەک بێت"
لە ئاسماندا تەقێنرایەوە و پارچەکانی بەر ماڵێک کەوت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە گەڕەکی منارەی هەولێر چەند پارچەیەک کە گومان دەکرێت، پارچەی موشەک یان درۆن بێ، بەر ماڵێک کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
ئیبراهیم ئەبوبەکر دانیشتووی گەڕەکەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “شتێک لە ئاسمان تەقییەوە و دوای تەقینەوەی پارچەکانی بەر ئەو ماڵە کەوت و ئاگرێکی بچووکی خستەوە، بەڵام زوو کۆنتڕۆڵ کرا و کوژێنرایەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدەقیقی نازانن پارچەی چی بوون، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە، لێکۆڵینەوەیان کردووە و پارچەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری