دوو دیمەنی منداڵەکانی باخچەی ساوایانی باتاس.. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای هەریری من.
پێشتر كێك و شه‌ربه‌تیان پێدان
هاتوچۆى هه‌ریر منداڵانى باخچه‌یه‌كی ساوایانی ئاشناى هێماكانى هاتوچۆ كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى هۆشیارى له هاتوچۆى قه‌زاى هه‌ریر، روویان له باخچه‌یه‌كی ساوایان كرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به رێنمایی پێدانیان بكه‌ن، كێك و شه‌ربه‌تیان پێدان.
منداڵه‌كان، هى باخچەی ساوایانی حاجی جحێل سورچی بوون، كه كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵگه‌ى باتاس له‌و قه‌زایه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه بۆ منداڵان دروستكراوه.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د یوسف عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی هاتوچۆى قه‌زاى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه له پلانى ساڵانه‌ى به‌رده‌وامیاندایه، بۆئه‌وه‌ى مندڵان و قوتابیان ئاشناى سیستمى هاتوچۆ بكه‌ن.
وتیشی “به شێوه‌یه‌كی كردارى منداڵه‌كانى ئه‌م باخچه‌یه برانه سه‌ر شه‌قامێك و رێنماییان پێدران، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێویسته له كاتى هاتوچۆكردن بۆ باخچه‌كه‌یان ئه‌نجامى بده‌ن و به چاوی خۆیان بیبینن”.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ریر به 964ـى وتبوو، رووداوه‌كانى هاتوچۆ ساڵ به ساڵ له سنووره‌كه‌یان رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ چالاكییه هۆشیارییهكانى تیمه‌كانیان و بۆ بوونى كامێراى چاودێریی گه‌ڕانده‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه به‌شی هاتوچۆى قه‌زاكه به 964ـى داوه، له ساڵى 2022 به وه‌رگه‌ڕان، شێلان و به‌یه‌كدادانى ئۆتۆمبێل 225 رووداو تۆماركراون، به‌ڵام له ساڵى 2023 ئه‌م ژماره‌یه بۆ 176 رووداو و له‌ساڵى 2024 یش ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ بۆ 160 رووداو كه‌مبووه‌ته‌وه.