هەواڵەکان لەگەڵ فەرهاد حەسەن
مانگرتووان بەتەنیا نین و سەدان پشتیوانیان بۆ پەیدا بوو
964+
ژووری هەواڵ
مانگرتووانی سلێمانی تەنیا نەماوەنەتەوە ئەمڕۆ حەشامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و چەندین چین و توێژ کە سەدان کەس بوون گردبوونەوە و بەدەم هوتافلێدانەوە لەبەردەم پارکی مەلیک مەحمودەوە بەرێ کەوتن بۆ بەردەم خێمەی مانگرتووەکان، ئەوانیش کە خۆیان بە کفنى سپى داپۆشى بوو، پێشوازیان لێکردن و دواتر چوونەوە سەر قەرەوێڵەی ناوخێمەکەیان.
بەسەدان خۆپیشاندەر لە سلێمانی گردبوونەتەوە
جارێکى دیکە خۆبەخشانى تەندروستى راپەڕین گردبوونەوە و دواى سەرەکى ئەوان تەنیا دامەزراندن و بە هەمیشەیى کردنیانە.
بایکۆتیان کرد و داواى دامەزراندنى هەمیشەیى دەکەن
باس باسى خۆپیشاندان و مانگرتنە، سەرەڕاى ئەوەى کەش و هەواى مانگى یەک سارد و سڕ بووە، بەڵام بۆ هاوڵاتیان گەرموگوڕ بووە و پڕبووە لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و مانگرتن، بەپێى ئامارى تۆڕى هاوپەیمانى 19، تەنیا لە ماوەى مانگى یەکدا 48 خۆپیشاندان و گردبوونەوە و مانگرتن لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراون.
هەرێمى کوردستان لە مانگى رابردوودا 48 گردبوونەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەخۆیەوە بینیوە
خۆپیشاندانەکان زۆربەیان بۆ موچەن، 964یش سۆراغى موچەى مانگى 12ى ساڵى پارى کرد و دەیەوێت بزانێت چارەنوسى گەیشتووە بە کوێ؟.