دیمەنی بەشێک لە بریندارەکان لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانە وێنە: 964
"لەکاری جوتیاری گەڕابوونەوە"
لە خورماتوو بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە 13 کەس برینداربوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا، خێزانێک لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەر کێڵگە کشتوکاڵیەکەیان لەنزیک ناحیەی یەنگیجە پاسەکەیان وەرگەڕا و سەرجەمیان برینداربوون .
مەحەمەد جومعە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا 13بریندار گەیندرانە بەشی فریاگوزاری خێرای نەخۆشخانەکەمان، کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی وەرگەڕانەوە برینداربوون و سەرجەمیشیان ئەندامی یەک خێزانن، لەنێو بریندارەکاندا ژن و منداڵیشی تێدایە و چوار لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە روانەی نەخۆشحانەی ئازادی دەکرێن.
بەپێی زانیاریەکانی 964، ئەو خێزانە پیشەیان کشتوکاڵی بووە، بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی سەردانی کردنی زەوی و زارەکانیان و لەکاتی گەڕانەوەیاندا پاسەکەیان لەنزیک ناحیەی یەنگیجەی خۆرائاوای خورماتوو وەرگەڕاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی بریندار بوون”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر