دوو داربڕ بە ئۆتۆمبێلەوە دەستگیر كران، فۆتۆ: پۆلیسی ژینگەی راپەڕین
راپەڕین
دوو داربڕ بە ئۆتۆمبێلەوە دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو هاوڵاتی لە سنووری راپەڕین بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە كەوتنە دەست پۆلیسەوە، كە داریان بڕیوەتەوە و ئۆتۆمبێل و دارە بڕاوەكانیشیان لێ گرتوون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەمڕۆ یەكشەممە 2.2.2025 رایگەیاند، لە سنوورى پشدەر دوو هاوڵاتییان دەستگیر كردووە، كە داریان بڕیووەتەوە.
لەمبارەیەوە ئاماژەیان بەوە كردووە، مەفرەزەیەکیان لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیسێوە دەرچوون بۆ سنوری بنکەکەیان و ئەو دوو هاوڵاتییەیان دەستگیر كردووە، كە داری سروشتییان بڕیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلەكەیان و ئەو دارانەی بڕیبوویانەوە، دەستی بەسەرداگیرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەو كەیسە كراوەتەوە و رادەستی دادوەر كراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی رێـکاری یاسایی.
لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران
داربڕین
19 هاوڵاتی دەستگیركراون
داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی بدەیت
40 ماسیشیان پێ گیراوە
شەش هاوڵاتی بەهۆی راوە ماسی و داربڕینەوە دەستگیركران
مەسەلەكە داربڕینە
پێنج هاوڵاتی بە چوار ئۆتۆمبێلی پڕ دارەوە دەستگیر كران
سلێمانی
دوو بیرهەڵكەن و داربڕێک دەستگیركران
بە مقەستێکەوە دەرکەوت