بەشداربووانیش داوای پارەکانیان دەکەنەوە
خاوەنی سکوید گەیمی کوردی دیار نییە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژمارەیەک گەنج گردبوونەتەوە و داوا دەکەن ئەو کەسەی بە نیاز بوو یاریی سکوید گەیم لە سلێمانی ئەنجام بدات پارەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
کاروان عەلی، بەشداربووە بە 964ـی وت، ئەوان لە سەرەتای مانگی یەک بلیتی بەشداریان کڕیوە بۆ یاری سکوید گەیم، بەڵام نزیکەی دوو هەفتەیە ئەو کەسە تەلەفونەکەی داخستووە و نازانن لە کوێیە.
باسی لەوەش کرد، ئەوان نزیکەی 456 بەشداربوون و خاوەنی بیرۆکەکە پارەکەی لێوەرگرتوون و ئێستا نازانن چۆن پارەکانیان وەربگرنەوە.
لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە رێبەر هادی، خاوەنی بیرۆکەی سکوید گەیمی کوردی، بەڵام ژمارە تەلەفونەکەی بەردەست نەبوو.
پێشتر 964 چاوپێكەوتنی لەگەڵ خاوەن بیرۆكەكە كردبوو، ئەوەی باس كرد، بە لای كەم هەر كەسێك 13 هەزار دیناری بۆ بەشداریكردن لە یارییەكە لێوەرگیراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر