گرافیک؛ 964+
ئه‌ویش له فه‌یسبووكه‌ى ده‌ڵێت "ئازادكراوم"
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم ده‌ڵێت نوێنه‌رى مامۆستایان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوونى بۆ ده‌ستگیركردنى عه‌لى ره‌ئوف نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى گرێبه‌ست (وانه‌بێژانى پێشوو) كردووه و ده‌ڵێت، “له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025 لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، گوایە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بەناوی (عه‌لی رەئوف) لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە بەهۆی ئەوەی ویستویانە خۆپیشاندان بکەن، ئه‌وانیش به‌داوداچووینان كردووه.
شاندێکی باڵای دەستە بە سەرۆکایەتی مونا یاقۆ راستەوخۆ سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد و دوای بەدواداچونی هەواڵەکە بەڕێوەبەری ئاسایش رەتیکردووه‌تەوە کە هیچ کەسێک بەو ناوە لەسەر بابەتی خۆپیشاندان دەستگیر کرابێت و تەنانەت ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو نوێنەرە و مامۆستایان هەیەو هیچ شتێکی وا رووینەداوە.
به‌قسه‌ى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، تیمه‌كه‌یان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانیش قسەیان کردووه و دەربارەی هەواڵەکە پرسیاریان لێکردوون، ئەوانیش رەتیان کردووه‌تەوە کە دەستگیرکرابن و ئاماژەیان بەوەکردوە کە هیچ رێگریەک نەبوە و مامەڵەی گونجاویان لەگەڵ کراوە.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به عه‌لى ره‌ئوفه‌وه كرد، به‌ڵام ژماره‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بوو.
16 كاتژمێر پێش ئێستا عه‌لى ره‌ئوف له فه‌یسبووكه‌كه‌ى به‌ناوى ئه‌دمینمێكه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه “هەر ئێستا عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گریبەست دەستگیرکرا له لایەن ئاسایشی هەولێر، سه‌لامەتی گیانی عەلی رەئوف لە ئەستۆی دەسته‌ڵاتی هەولێردایە”.
چوار كاتژمێریش له‌مه‌وبه‌ر، له‌هه‌مان فه‌یسبووك ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه “هەر ئێستا سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ئازادکراین، سوپاس بۆ ئەو بەرێزانەی پشتگیری ئێمەیان کرد بە یەک وشە دڵنیایی تەواو دەدەین بە مامۆستایانی گرێبەست بەردەوام دەبین لە کاری نوێنەرایەتی”.