تۆمەتبار دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

لە کەربەلا منداڵێک لەلایەن باپیرییەوە ئازار و ئەشکەنجە درا

964+

شۆرش قادری

لە کەربەلا منداڵێک لەلایەن باپیرییەوە ئازار و ئەشکەنجە درا، رووداوکە دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و تۆمەتباریش دەستگیر کرا.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا دەردەکەوێ پیاوێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا ئازار و ئەشکەنجەی منداڵێکی کچ دەدات، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ لە کەربەلا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە کە ئەو رووداوە لە ناوچەی عەین تەمەر لە پارێزگای کەربەلا روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی ئازار و ئەشکەنجەی منداڵەکە دەدات، باپیری منداڵەکەیە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، مەفرەزەکانی پاراستنی خێزان لە کەربەلا، بە هاوکاری فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی تاوان، کەسەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان لە کەربەلا چارەسەر وەردەگ...

نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان لە کەربەلا چارەسەر وەردەگرن

فەیسبووکچییە فێڵبازەکان دەستگیرکران

فەیسبووکچییە فێڵبازەکان دەستگیرکران