دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
"ئێوەش دەتوانن بەشداری بكەن"
زانكۆی سلێمانی دیدارێكی زانستی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدات
964+
شۆڕش قادری
رۆژانی 17 و 18 و 19ـی ئەم مانگە زانكۆی سلێمانی دیدارێكی زانستی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سکیۆریتی) ئەنجام دەدات و هەموان دەتوانن بەشدار بن.
زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بەهاوكاری IQ گروپ و دیجیتاڵ ترەینینگ ئەكادیمی و سولی سایبەر کۆن، هەڵدەستین بە رێكخستنی دیدارێكی تایبەت بە سایبەر سكیۆریتی، دیدارەكە لە رۆژانی 17 بۆ 19ـی شوباتی 2025 بەڕێوەدەچێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا چەندین توێژینەوەی زانستی پێشكەش دەكرێت، ئێوەش دەتوانن بەشداری بكەن و توێژینەوەكانتان لە بوارە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی پێشکەش بکەن.
توێژینەوەکان دەبێت لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە بن:
1. Network Security
2. Cryptography and Encryption
3. Application Security
4. Cybersecurity for IoT (Internet of Things) and OT ( Operational Technology)
5. Cloud Security
6. Artificial Intelligence (AI) and Machine Learning (ML) in Cybersecurity
7.Incident Response and Digital Forensics
8. Cybersecurity Policy and Governance
9. Security in Critical Infrastructure
10. Human Factors in Cybersecurity
11. Emerging Technologies and Future Trends in Cybersecurity
12. Cyber Terrorism
13. Cyber Crime
14. Cyber Defense
15. Social Engineering
16. Cyber Threat Intelligence
17. Data Security and Privacy
18. End Point and Device Security
19. Penetration Testing and Red Teaming
20. Cybersecurity Economics
21. Legal and Ethical Issues in Cybersecurity
توێژینەوەی زانستی تایبەت بەبوارە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی، لەڕێی ئەم لینكەوە پێشكەش بكەن.