لە دهۆک

ئاسانسۆرێک کەوتە خوارەوە و نۆ کەس برینداربوون؛ برینی سێ کەسیان سەختە 

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک ئاسانسۆرێک کە نۆ کەسی تێدابوو،  کەوتەخوارەوە و سەرجەمیان برینداربوون، برینی سێ کەسیان سەختە.

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025 لە گەڕەکی ئێتیتێ لە دهۆک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاسانسۆرێک لە قاتی هەشتەوە کەوتووەتە خوارەوە”.

“ئاسانسۆرەکە نۆ کەسی تێدابوو، هەموویان برینداربوون بەڵام برینی سێ کەسیان سەختە کە  بە رەگەز عەرەبن و رەوانەی بەشی فریاکەونتی نەخۆشخانەی ئازادی کراون”، هەیسەم بەربەهاری وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو سێ کەسە، برینی ئەوانەی دیکە سووکە و تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لەیاریەکەی نێوان دهۆک و زاخۆ 15 کەس بریندارن و برینی یەک...

لەیاریەکەی نێوان دهۆک و زاخۆ 15 کەس بریندارن و برینی یەکێکیان قورسە

بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە دهۆک دوو کەس بریندار...

بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە دهۆک دوو کەس بریندارن