هەواڵەکان
فەرمانبەران چاوەڕێی موچەن و وەزارەتى دارایش بەهیوایە
ژووری هەواڵ
یەکەم رۆژى مانگى دووە، موچەخۆرانى هەرێم نەک موچەى مانگى یەک بەڵکو موچەى مانگى 12ـى ساڵى پاریشیان وەرنەگرتووە.
پێنج رۆژە 12 فەرمانبەر و مامۆستاى مانگرتوو لە سلێمانى، تیکەیەک نانیان نەخواردووە و سات بەساتیش دۆخى تەندروستیشیان بەرەو خراپبوون دەچێت، تەندروستى شارەکەش هۆشدارى دەدات، ئەگەر بەردەوامبن رەنگە بکەونە حاڵەتى بێهۆشى یان کۆما.
فرۆشتنی گۆشتی سوور بە چەند نرخێکی جیاواز، گومان و پرسیاری لەسەر کوالێتى گۆشتەکە دروست کردووە، لەلایەک گۆشت کیلۆی بە 18 بۆ 20 هەزار دینارە و لەلایەکى دیکەشەوە گۆشتفرۆشێک دێت بە 12 و 13 هەزار دەیفرۆشێت.
باران دەنگى نییە و وەک دەڵێن کەشەکە بەهارییە و ماڵى ئەوەیە دوانیوەڕۆیان بچیتە سەیرانگاى دڵۆپە و تکە لێ بدەى، بەڵام بەو شێوەیە نا کە دواى نانخواردن هەرچى قاپ و کەوچک و دەبەى ئاوە لە شوێنەکە فڕێى بدەیت و ژینگەى شوێنەکە بشێوێنى.