خورماتوو

کەسێک بە تۆمەتى تیرۆر لە ناو ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەلایەن هێزەکانی دەزگاى هەواڵگریی عێراقەوە، لە گەڕەکی عەسکەری لە خورماتوو، گەمارۆی ماڵێک درا و تۆمەتبارێکى تیر*ۆ*رى تێدا دەستگیرکرا.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە964ـی وت، “دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان دەزگای هەواڵگریی کەرکوک و فەوجی سێی لیوای مغاویری 88ـی سوپای عێراق لە گەڕەکی عەسکەری خورماتوو ئەنجامدرا، توانرا گەمارۆی تیر*ۆ*رستێک بدرێت و لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر بکرێت”.

وتیشی،”دوای لێکوڵێنەوەی چڕ لەگەڵی دەرکەوتووە لە رابردوودا چەندین کردەی تیر*ۆ*ریستی لە سنووری کەرکوک و پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە”.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئێستا بە بڕیاری دادگای خورماتوو بە مادەی چواری تیر*ۆ*ر دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵێنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق: تیرۆرستێکمان لە...

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق: تیرۆرستێکمان لە سلێمانی دەستگیر کرد