"سوژدەی شوکری بردووە"
شۆفێری ئەو تانکەرەی لە سۆران سوتا سەلامەتە
964+
ژووری هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرگریی شارستانیی سۆران ئاگادار کراوەتەوە کە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئاگریگرتووە، بەهانایەوە چوون و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025، بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئاگادارکراینەوە کەوا تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە قەزای ناوەندی سۆران نزیک نەخۆشخانەی ئاشتی گڕی گرتوە، تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن، بەهۆی ئاگرەکەوە شۆفێری تانکەرەکە بریندار بوو.
بەرگریی شارستانی سۆران باسی لەوە کردووە کە شۆفێرەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام د. حەمرین مینا، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران بە 964ـی راگەیاند، شۆفێری تانکەرەکە نەبراوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەوان و “پێدەچێت دۆخی تەندروستیی باش بوبێت و پێویستی بە نەخۆشخانە نەبوبێت”.
“من خۆم شۆفێری تانکەرەکەم لە گرتەیەکی ڤیدیۆیۆییدا بینی کە لەدوای رووداوەکە سوجدەی شوکر دەبات”، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران وا دەڵێت.