نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
پێچەوانەى سەرەتاى ساڵى نوێ
نرخى نەوت بۆ خوار 77 دۆلار دابەزى
964+
لەسەرەتاى ساڵى نوێدا نرخى نەوت هەر لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەکراوە و لە ئاستێکى بەرزدابوو، بەڵام لە دووشەممەى رابردووەوە رووى لە دابەزین کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و روولە دابەزینە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 53 مامەڵەى پێوە دەکرێت.
زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە کاریگەریان لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە.