"دوو دراوسێ شەڕیان بووە"

لە سلێمانی مێردمنداڵێک بەچەقۆ کوژرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە گەڕەکی کازێوەی سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بەچەقۆ کوژرا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە گەڕەکی کازێوەی سلێمانی شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو هەرزەکار دروست بووە کە دراوسێی یەکتر بوون، یەکێکیان ئەو دیکەیانی بریندار کردووە و پاشان گیانی لەدەستداوە”.

باسی لەوەشکرد، ئەو هەرزەکارەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2008 بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەقسەی سەرچاوەکە، چەقۆکە بەر دڵی ئەو مێردمنداڵە کەوتووە، بۆیە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

12 برینداری شەڕەچەقۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری سلێ...

12 برینداری شەڕەچەقۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی

زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی